حزبی شیوعی كوردستان ئیدانەی هێرشەکانی شەوی پێنجشەممە بۆسەر شه‌نگال و كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خمور دەکات کە کە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون، هاوکات داوایەکیش ئاڕاستەی لایه‌نه كوردستانییه‌كان دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، تیایدا مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانئاماژەی بەوەدەکات "جارێكی دیكه حكومه‌تی توركیا په‌لاماری دڕندانه‌ی خۆی دژ به گه‌لی كوردستان و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی خاكی كوردستانی باشوریان بۆردومان كرد و ئه‌مجاره‌یان ته‌نھا بۆردومانه‌كه‌ی له بازنه‌ی سنوردا نه‌مایه‌وه و ھێرشه‌كه كه‌مپی ئاواره‌كانی مخموری گرته‌وه و چه‌ندین شه‌ھیدی سڤیلی لێكهوتهوه، جگه له بۆردومان كردنی چیای شه‌نگال، كه ھه‌ردوو ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆلی حكومه‌تی عیراقدایه. ئه‌م ھێرشه‌ش ھاوكاته له‌گه‌ل ھه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی توركیا بۆ به‌كارھێنانی ھێزی سه‌ربازی بۆ رۆژھه‌ڵاتی فورات".
ئەوەش هاتووە"ھاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری ناوخۆیی كورستان به‌رده‌وامه به‌تایبه‌تی جموجۆڵه‌كانی بالیۆزخانه‌ی توركیا له كاروباری شاری كه‌ركوك".
له درێژەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "حزبمان ھێرشی سه‌ربازی و ده‌ستێوه‌ردانی بیانی و له‌وانه‌ش ھێرش و ھه‌ره‌شه و ده‌ستێوه‌ردانی توركیا ریسوا و تاوانبار ده‌كات و داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی ده‌كات كه سنورێك بۆ ئه‌م ھێرش و ده‌ستێوه‌ردانه دابنێت".
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دەشلێت "له ھه‌مان كاتدا ئه‌م ره‌وشه وا ده‌خوازێت كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان ھه‌ڵوێستی نیشتمانی‌یان یه‌كخه‌ن، و داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن، حكومه‌تی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ سه‌روه‌ری نیشتمانی بپارێزن".
شەوی پێنجشەممە 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە شنگال و کەمپی پەنابەرانی باکوری کوردستان-یان لە مەخمور بۆردومانکرد و لە ئەنجامدا چوار کەس شه‌هید بوون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.