ڤیدیۆی ماچکردنی خانمە هونەرمەندێکی ناسراو لەلایەن هەوادارێکیەوە هارای نایەوە

خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی "میریام فارس" لەلایەن هەوادارێکییەوە ماچباران دەکرێ و ڤیدیۆی ماچکردنەکەش گەڵایەکی گەورە لە میداکانو  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنێتەوە.

میریام فارس خانمە گۆرانیبێژی ناوداری لوبنان، کە بە شاژنی مەسرەح ناوی دەرکردووە لە میانی بەشداریکردنیدا لە ئاهەنگێک لە شاری ئەبوزەبی ئیماڕات لەلایەن هەوادارێکیەوە ماچ دەکرێت و پاشان ڤیدیۆی ساتی ماچکردنەکە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوەو دەنگدانەوەیەکی گەورە دروستدەکات.

هەر وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سەرەتا هەوادارەکەی کە کوڕێکی گەنجە داوا لە میریام دەکات یارمەتی بدات و ماچی بکات، پاشان  مریام فارسیش ڕێگەی پێدەدات کە ماچی بکات.



PM:11:00:06/01/2019