هەرچەندە میدیاکانی پارتی و یەکێتی و چەند بەرپرسێکی هەردوو لایەن ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد سبەی سێ شەممە ٨ ی کانوونی دووەم کۆبوونەوەی لوتکە دەکرێت، بەڵام میدیاکانی یەکێتی ئەوە ئاشکرا دەکەن کە کۆبوونەوەکە بۆ چەند رۆژێکی تر دوا دەکەوێت.
له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی 1-6-2019 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد، واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ سبه‌ینێ دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دواده‌خرێت، كه تایبه‌ته به پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بەمالپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاندووە " ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی ناكرێت و بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه".
ئەو سەرچاوەیە وتویەتی " كۆبونه‌وه دواخراوه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پرسه گرنگه‌كانی رۆژ و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌بێت".
تا ئێستا هۆکاری دوا کەوتنی کۆبوونەوە لوتکەکەی بەیانی نەزانراوە.