فەرمانگەیەکی وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشکردنی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردوو ڕوونکردنەوە دەدات

فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئێستادا ته‌نها ئامانجى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگانه‌یه‌ له‌كاتى خۆیدا و له‌هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا باسى پێدانى ٣ موچه‌ى نه‌كردووه‌.

حەسەن رەشید، بەرێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی ڕوونکردنەوە لە بارەی دابەشکردنی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو دەدات و دەڵێت"ئەو دەنگۆیانەی لە چەند میدیاییەكەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە دابەشكردنی دوو موچە و موچەی زیادە لە كۆبونەوەكەدا باس نەكراوهاوكات لە كۆبونەوەكەدا تەنها باس لە دابەشكردنی موچەی مانگانە كراوه‌ ، كە ئێستا دەكرێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دابەش دەكرێت.

ئەو بەرپرسە وتوشیەتی " حكومەتی هەرێم پلانی دابەشكردنی موچەی مانگانەی هەیە و بێجگە لەوە هیچی دیكە باس نەكراوە و بەفەرمیش هیچیان بۆ نەنێردراوە".



PM:09:36:24/01/2019