ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە فێنزوێلا دەکرێت

بەھۆی دەنگپێنەدانی ڕوسیا و چین بە پڕۆژەکەی ئەمریکا دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەی فێنزوێلا، کە ئەمڕۆ ٢٦ی جێنیوەری لە کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان خرایەڕوو، ئەگەری ھەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆ لە فێنزوێلا دەکرێت. 

جگە لە ڕوسیا و چین، ھەریەک لە فەرەنسا و بەریتانیا پشتیوانی پرۆژەکەی ئەمریکایان کرد دەربارەی فێنزوێلا، وێرای ئەوەی سێ لە ئەندامانی ھەمیشەیی قبوڵیان بوو، زۆرینەی ١٠ ئەندامەکەی دیکەش دەنگیان پێدا، بەڵام ڕوسیا پێشنیازی کرد گفتو گۆ بکرێت لەگەڵ حکومەتەکەی نێکۆلاس مادۆرۆ. کە ئەمەش لای ئەمریکا ڕەتکراوەیە. ھەر بۆیە مایکل پۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێئەوەی ئەنجومەن ھیچ بڕیارێک بدات کۆبوونەوەکەی جێھێشت.

 بەھۆی ئەم دەستێوەردانە نێودەوڵەتییەوە ئەگەری پێکدادانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە ھەیە کە سەربکێشێ بۆ جەنگێکی خوێناوی ناوخۆ. ئەم داوایەی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دوای ئەو ناڕەزاییەی خەڵکی فەنزوێلڵا بەڕابەرێتی خوان گوادیۆ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە ھات و ئەمریکاش وەک سەرۆکی وڵاتەکە ناساندی. ھەر لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڕەسمی ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە ٣٠ ملێۆن دۆلار بۆ پێداویستییە مرۆییەکان پێشکەش بە فێنزوێلا بکات بەمەرجێ دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی نێکۆلاس مادۆرۆ دەسەڵات جێبھێڵێت.

. ماوەی ھەفتەیەکە ناڕەزایی خەڵکی فێنزوێلا بە ڕابەرایەتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە، گەیشتۆتە ئاستی ڕوخانی حکومەت و خوان گوایدۆ سەرکردەی ئۆپۆزسێۆنی فێنزوێلا پاش پشتیوانیکردنی ئەمریکا، خۆی بە سەرۆکی دەوڵەت ناساند، ئەمریکاش داوای کرد نیکۆلاس مەدۆرۆ سەرۆکی حکومەت و ڕژێمەکەی دەسبەرداری دەسەڵات ببن.
 
جگە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەرازیل، ھایتی، پیرۆ، ئەرجەنتین و تەواوی وڵاتانی ئەمریکای لاتین داوای دەسبەرداربوونی سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد، لەبەرامبەردا تورکیا و ڕوسیا و چین داوایانکرد، ئەمریکا دەست وەرنەداتە کاروباری ناوخۆی فێنزوێلا. سەرچاوە: زە نیورک تایمز لوقمان غەفوور



AM:08:20:27/01/2019