شێوازی پێدانی کارەبا بۆ مانگی داهاتوو ڕاگەیەندرا

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بەرنامەی كارەبای نیشتمانی بۆ مانگی داهاتوو دادەنێت و بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەرێمی جەختەکاتەوە گەر باشتر نەبێت خراپتر نابێت.
 

 

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە ائێستا بەرنامەی كارەبا بۆمانگی داهاتوو دانەنراوە، چونكە دانانی خشتەی كارەبای مانگانە پێویستی بەزانینی بارودۆخی وەزارەت و بابەتی ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە، بەڵام لەچەند رۆژی داهاتوودا بەرنامەكە دادەنرێت.

وتوشیەتی،"ئەگەر مانگی داهاتوو هیچ كێشەیەكی كتوپڕ ڕوونەدات، بەدڵنیاییەوە پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان ئەگەر باشترنەبێت خراپتر نابێت".

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەرێم ئەوەشی بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی خستووەتە ڕوو، مانگی یەك بەهۆی نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو، بەگشتی ڕۆژانە دەتوانرا 8 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان بدرێت. 

 



PM:05:15:28/01/2019