عێراق و ئێران ڕێككەوتنێك واژۆ دەكەن

وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند، بەمزوانە ڕێككەوتنێك لەگەڵ عێراق ئیمزا دەكەن بۆبنیاتنانی چەند وێستگەیەكی كارەبا و نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا.

ڕەزا ئەركانیان وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەزیری كارەبای عێراق سەردانی ئێران دەكات و ئیمزای كۆتایی لەسەر ڕێكەوتنەكە دەكات كە بۆ ماوەی سێ ساڵە و بەپێی ڕێكەوتنەكە نۆژەنكردنەوە ودروستكردنی چەند وێستگەیەكی كارەبا و هەروەها نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی گەیاندنی كارەبا لە خۆدەگرێت.

باسی لەوەشكردووە، ڕیژەیەكی زۆری وزەی كارەبا كە لەسەدا ٥٠ یە لە ڕێگەی تۆڕەكانی گەیاندنەوە بەفیرۆ دەڕوات و هەوڵ دەدەن لەڕێگەی ئەندازیارانی شارەزای ئێرانیەوە ئەوە چارەسەر بكەن.

وەزیری وزەی ئێران باسی لەوەشكردوە، تا ئەو كاتەی عێراق داوای دەكات هەناردەی كارەبای ئێران بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و وڵاتەكەشی دەخوازێت لەڕێگەی عێراقەوە وزەی كارەبا بۆ سوریا بگوازێتەوە.




PM:03:22:03/02/2019