ئینسا بە زمانی کوردی قسەدەکات

ڤیدیۆیەکی خانمە هونەرمەندی ناسراوی ئەلبانی ئینسا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە بەزمانی کوردی قسەدەکات و، بەمەش دڵی هەوادارە کورەدەکانی خۆشدەکات.  

ئینسا کە خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان لە لایڤێکی ڕاستەوخۆی هەژماری خۆی لە ئینستگرام بە زمانی کوردی قسە دەکات و بەمەش دڵی هەوادارە کورەدەکانی خۆش زۆر خۆش دەکات.

ئینسا ساڵی 1995 لەدایك بووە و ساڵی 2012 دەستی بە كاری هونەری كردووە و لەماوەیەكی كەمدا بەهۆی جوانی و سەرنجڕاكێشییەوە هەواداراێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە.

ئەو هونەرمەندە لە كوردستان خاوەنی جەماوەرێكی تایبەتە و ئەویش چەند جارێكی لە دەركەوتنەكانیدا باسی هەوادارە كوردەكانی كردووە و پەیامی تایبەتی بۆ ناردوون، بڕیارە نەورۆزی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.




PM:09:05:04/02/2019