وادەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دیاریکرا

بڕیارە لەدوو رۆژی داهاتوودا وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی کۆببنەوە و  وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت "ئامانج لەكۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی نێوانیان و رەشنوسی كۆتایی رێککەوتنەکە".

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاند، بڕیارە رۆژی هەینی 15ی شوباتی 2019 هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆببنەوە.

وتیشی "ئامانج لەكۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی نێوانیان و رەشنوسی كۆتایی رێککەوتنەکە".

ئەوەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی هەردوو حزب لێدوانی جیاواز دەدەن لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.


AM:09:30:13/02/2019