ئه‌و هاوڵاتیه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناحیه‌ی وارماوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا برینداربوو، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوڵاتیەکە ناوی فاروق ساڵحه و تەمەن 40 ساڵه، دوای ده‌رچوونی له نوێژی هەینی بەرەو ئۆتۆمبێلەکە چووە، بەڵام لەو کاتەدا، ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە.
ئه‌و هاوڵاتیه پیشەی قه‌ساب بووه و دوای برینداربوونی گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، به‌ڵام له‌وێ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.