وادەی ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم راگەیەندرا

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە رەوانە بكرێت.

ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " کە ئەمرۆ سەردانی وەزیری دارایی عێراقی کردووەو پێی راگەیاندووە، کە بودجە و مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی خراوەتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێم".

وتیشی، "تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكە بە كاش دەگاتە هەرێمی كوردستان و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەو بڕە پارەیەی دەگاتە هەرێم بڕەکەی زیاتر لە 900 ملیار دینارە".



PM:07:55:07/03/2019