کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی شکستی هێنا

کۆبوونەوەی ئەمرۆی پارتی و یەکێتی کە کۆبوونەوەیەکی درێژبوو، لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان هەردوولا لەیەک دووربوون و کۆبوونەوەکەش شکستی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ١٢ ی ئازاری  پارتی و یەکێتی بە سپی راگەیاند" کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ شکستێکی تەواوی بەدەستهێنا لەبەر دووری تێڕوانینی هەردوولا لە داواکردنی پۆستەکاندا".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەکێتی داوای پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەتەکانی ( ناوخۆ و تەندروستی و کشتوکاڵ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کردووە).

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەکێتی داوای رێژەی زیاتر ٣٦% پۆستەکانی هەرێم دەکات.

هەرچی هەڵوێستی پارتی یە دژی هەندێک لە داواکاریەکانی یەکێتی بووە، لەوان پارتی بەهێڵی سووری دەزانێت کە وەزارەتی ناوخۆ بدات بەهیچ لایەنێک، هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەش بەهێلی سور دەزانێت.

پارتی وەزارەتی پێشمەرگەی پێشنیارکردووە بۆ یەکێتی، هەروەها وەزارەتەکانی ( پلاندانان و کشتوکاڵ و پەروەردە، کشتوکاڵ، گواستنەوەو گەیاندن)، یەکێتی لەکۆبوونەوەکەدا هەندێکیانی رەتکردۆتەوە.

هەرچەندە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەی فەرعی دراون بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بەلآم کۆی کۆبوونەوەکە شکستی هێناوە.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ دا پارتی توانی ٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ کورسی و گۆڕان ١٢ کورسی و کۆمەڵ ٦ کورسی و یەکگرتوو ٥ کورسی بەدەستهێنا.   


PM:08:42:12/03/2019