دەربەندیخان.. بەلەمێک ژێر ئاو کەوت

دوای رووداوە تراژیدیاکەی موسڵ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بەلەم لە دەریاچەی دەربەندیخاندا بەیەکیاندا کێشا و یەکێک لەبەلەمەکان ژێرئاو کەوت.

ڕائید کەیوان ئەحمەد لێپرسراوی بنكەی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، رایگەیاند " "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئازار لە ئەنجامی پێكدادانی دوو بەلەم لە دەریاچەی دەربەندیخان، یەكێك لە بەلەمەكان ژێرئاو كەوت".

لێپرسراوی بنكەی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان  لەدرێژەی لێدوانەکەیەدا وتیشی "سەرجەم سەرنیشنی بەلەمەكان ژمارەیان 9 كەس بوون، هەندێكیان مەلەیان زانیوە خۆیان ڕزگار كردووە و ئەوانەی دیكە لە لایەن هاووڵاتیان و بەرگریی شارستانییەوە ڕزگار كراون".

ئاماژەی بەوەش دا "خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنها دوو لە گەشتیاران برینداربوون و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ كراوە".

ئەو بەرپرسە ڕوونیكردەوە كە ئەو گەشتیارانە عەرەب بوون، بۆ مەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەكە كردووە.



PM:11:16:21/03/2019