نوێترین ڤیدیۆی بەلەمەكەی موسڵ بڵاودەبێتەوە

گرتەیەكی ڤیدیۆیی نوێی بەلەمەكەی موسڵ كە لە كامێرای چاودێریەوە تۆماركراوە بڵاودەكرێتەوە دەردەكەوێت، لەو بەلەمەدا زیاتر لە 250 كەس سەردەكەوێت.

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، گەشتیارێكی زۆر سەركەوتوون، پێدەچێت ئامارەكان وەك لەوەی راگەیەندراوە، زیاتر بن و هێشتا ژمارەیەكی زیاتری خەڵك بێسەروشوێن بووبن.

جەزیرەكە شوێنێكی گەشتیارییە و دەكەوێتە سەر رووباری دیجلە، هاووڵاتییانیش لە یەكەم رۆژی نەورۆز، بە مەبەستی گەشت، سەردانی شوێنەكەیان كردبوو.

بە هۆی نقوومبوونی ئەو كەڵەكە، زیاتر لە 100 كەس گیانیان لە دەستداوە و ناوچەی گەشتیاری جەزیرەی باكووری رۆژئاوای مووسڵ، داخراوە و حكوومەتی عێراقیش، 3 رۆژ ماتەمینیی گشتی راگەیاند.




PM:12:59:24/03/2019