وەزارەتی دارایی: لە یەک حاڵەتدا دەتوانین دوو مووچە بدەین

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت،  بە گەیشتنی بڕە پارەی پێشمەرگە دەتوانن مووچەیەکی زیادە بدەن بە فەرمانبەرانی هەرێم 

ئەمرۆ سێشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ رۆژنامەی زەمەن لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بلاویکردەوە، بەپێی زایاسی بوجدەی عێراق، دەبێت حکومەتی ناوەندی مانگانە بڕی ٦٨ ملیار دینار بۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکات، بەلام حکومەتی ناوەندی تا ئێستا بری ٦٨ ملیار دیناری پێشمەرگەی بۆ هەرێم نەناردووەو ناردنی ئەو برە پارەیە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەستراوەتەوە بە رەزامەندی وەزارەتی بەرگری عێراق.

وتیشی، ئێمە وەک وەزارەتی دارایی ، وەزارەتی پێشمەرگەمان ئاگادارکردووەتەوە بەدەم ئەو داوایەی حکومەتی ناوەندییەوە بچن بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بگات بە وەزارەتی دارایی.

وتیشێ، ئەگەر وەزارەت پێشمەرگە بتوانێت نوسراوێکی رەزامەندی لە وەزارەتی بەرگری حکومەتی عێراق بەدەستبێنێت ئەوا بڕی ٢٠٤ میار دیناری وەزارەتی پێشمەرگە کە ماوەی سێ مانگە لەلایەن حکومەتی عێراەوە نەنیردراوە، دەخرێتەوە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەوتەی سەرچاوەکە، وەزارەتی دارایی بە گەیشتنی بڕە پارەی پێشمەرگە دەتوانن مووچەیەکی زیادە بدەن بە فەرمانبەرانی هەرێم.

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو برە پارەیەی پێشمەرگە کە وەک قەرز لە ئێستادا لای حکومەتی ناوەندییە لەگەڵ ئەو برە پارەیەی لە خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەیە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ ئەوا وەزارەت دەتوانێت لە مانگی نیساندا موجەیەکی زیادە بدات بە فەرمانبەران.




AM:11:13:26/03/2019