بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەیان لە دەریای ئیجە، سێ ژن و منداڵێک خنکان و بەو هۆیەشەوە دوو قاچاخچی دەستگیرکران.
ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکی بڵاویکردەوە، بەلەمێکى کۆچبەران، کە ١٥ کەسى تێدابووە، لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوتووە و ١١ کەسیان ڕزگارکراون و سێ ژن و منداڵێکیش خنکاون.
بەلەمەکە لە كهناراوهكانی شارۆچكهی ئایڤاجك سەربە پارێزگای چاناكاڵە، به مهبهستی پهڕاندنهوهیان بۆ دوورگهی میدیللی یۆنان ١٥ كۆچبهری نایاسایی ههڵگرتبوو.
ئاماژە بەوەش کراوە، کۆچبەرەکان نایاسایی بوون و سەرجەمیان لە ئەفغانستان و ئێرانەوە دەیانویست بەرەو ئەوروپا بپەڕنەوە.
میدیاکانی تورکیا ئەوەیان ئاشکراکردووە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو قاچاخچی دەستگیرکراون.