کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی سەرکەوتوو نەبوو( نوێ کراوەتەوە )

کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری نێوان یەکێتی و پارتی کە لەسلێمانی بەڕێوەچوو سەرکەوتوو نەبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و وەزارەتەکان و پەرلەمان، یەکێتی و پارتی نەیانتوانی بگەنە ئەنجام".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە یەکێتی مکوڕ بووە لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی، بەلآم پارتی ئامادە نەبووە داواکاریەکەی یەکێتی جێبەجێ بکات و سەرلەنوی پێشنیاری پێدانی وەزارەتی پێشمەرگەو چوار وەزارەتی تری خستۆتەوە بەردەم یەکێتی.

داواکارییەکانی یەکێتی و پارتی بەبی ئەوەی هیچ جوڵەیەک بکات و لێکنزیکبوونەوە رووبدات لە نێوان هەردوولادا، وەک هەمان مەرج و داواکاری کۆبوونەوەی ٢٤ی ئازاری هەولێر ماوەتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا پارتی ئامادە نەبووە جێگرێکی تر بۆ پۆستی سەرۆکی زیاتر بکات، سەرۆکی هەرێم تەنها یەک جێگری هەیەو ئەویش دراوە بە بزووتنەوەی گۆڕان.



PM:07:17:27/03/2019