داوا دەکرێت بۆ فریاکەوتنی هاوڵاتیانی کوردی ئەم ناوچەیە بەلەم ئامادەبکرێت

ئە‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌ هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌تی خۆجێی دیاله‌ له‌باره‌ی دروستبوونی لافاو له‌ ناوچه‌كانی کوردی باکوی پارێزگاکە لەوانە ( خانه‌قین، مه‌نده‌لی، به‌نداوی حه‌مرین، ناوچه‌ی قه‌زانییه‌ و ئیمام وه‌یسی نزیك خانه‌قین)هەروەها داوا دەکرێت به‌له‌م و كه‌ره‌سته‌ فریاگوزارییه‌كان بۆ رزگاركردنی هاوڵاتیان ئامادەبکرێن.

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە له‌ نوسراوێكی فه‌رمیدا ھۆشداری دەدرێتە دیوانی پارێزگای دیالە سەبارەت بە دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی خانەقین، مەندەلی، به‌نداوی حه‌مرین  و ناوچه‌ی قەزانیە و ئیمام وه‌یسی نزیك خانه‌قین.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ داوایانكردووه‌، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بخرێنه‌ حاڵه‌تی ئامادەباشییه‌وه‌، هاوكات پێداوێستی و كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری ئامادە بکەن بۆ رزگارکردنی ھاوڵاتیان و دابینکردنی بەلەم بۆ حاڵه‌تی دروستبوونی لافاو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کەشناسی کوردستان و عێراق پێشبینی دەکات سبەی شەممەو یەک شەممە شەپۆلێکی گەورەی بارانبارین روو لەهەرێم و عێراق کردن.



PM:08:22:29/03/2019