وادەی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان ئاشكرا دەكرێت

 بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایەگیاند، ڕۆژی پێنجشەمە موچەی پەروەردە دابەشدەكرێت.

شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیرایگەیاند، لە ئێستادا چاوەروانی وەزارەتی دارایی و ئابوری دەكرێت بۆ  بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی ئەمساڵ.

وتیشی، ئەگەر لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت، ڕۆژی پێنجشەمە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، بەڵام ئەفەر سبەینێ دابەش نەکرێت ئەوا موچەی پەروەردەش دوادەکەوێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی رونیشیكردەوە، لیستی موچە ئامادەكراوەو تەنها ئەوە ماوە بانگمان بكەن و چەك بدرێت و دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت،




PM:08:32:01/04/2019