وادەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەندرا

دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی ساڵی 2019ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم كە بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 7ی نیسانی 2019 دابەش بكرێت لە هەمان وادەی مانگی ڕابردوودا كۆتایی دێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە "سپی" ڕاگەیاند موچەی مانگی 1ی ساڵی 2019ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە دەبوو ئەم هەفتەیە دەستی پێبكردایە بەهۆی ئەوە بووە كە هەفتەی پێشوو زۆرینەی وەزارەتەكان لیستی مووچەیان بە لێبڕینی پێشینەكانەوە ئامادە كردبوو، بۆیە وەزارەتی دارایی داوای لێكردن، بە بێ لێبڕینەكان لیستی مووچە ئامادەی بكەن، هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەكان مانگانە لە 1ی مانگەوە 378 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت، بەڵام ئەم مانگە لە 3ی مانگ پارەی ناردووە.

سەرچاوەكە دڵنیاییشیدا لەوەی ئەم دواكەوتنە كاریگەری نابێ لەسەر دواخستنی مووچەی هەموو وەزارەتەكان و ئەم مانگەش لە كاتی خۆیدا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی هەموو وەزارەتەكان خانەنشینیی مەدەنی و سەربازیش دێت.

ماوەی ساڵێكە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بەگشتی لە 5ی هەر مانگێكدا دەست بە دابەشكردنی موچە دەكات و لە 26ی هەمان مانگدا كۆتایی پێدەهێنێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان رۆژی یەكشەممە 7ی نیسانی 2019 دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەم دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەت كە موچە وەردەگرێت دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دەبێت.

هەروەها وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و وەزارەتی دارایی بە پێی ریزبەندی بەدوای یەكدا وەریدەگرن.

هەروەها لە ڕۆژانی دواتر دوا بەدوای یەك ئەم وەزارەت و دەستانە موچە وەردەگرن:
وەزارەتی_كاروباری_شەهیدان_و_ئەنفالكراوان

كەسوكاری_شەهیدان

زیندانیە_سیاسیەكان

وەزارەتی_خوێندنی_باڵا_و_توێژینەوەی_زانستی


وەزارەتی_كارو_كاروباری_كۆمەڵایەتی

وەزارەتی_داد

ئەنجوومەنی_دادوەری_ھەرێم

خاوەن_پێداویستیە_تایبەتەكان

وەزارەتی_ناوخۆ

وەزارەتی_سامانە_سروشتیەكان

وەزارەتی_ئەوقاف_و_كاروباری_ئاینیی

بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_رەگەزنامەی_هەرێم


ئەنجوومەنی_ئاسایش

دەزگای_گشتی_ئاسایش

هێزەكانی_زێرەڤانی

هێزی_بەرگریی_فریاكەوتن


وەزارەتی_شارەوانی‌_و_گەشتوگوزار

وەزارەتی_كشتوكاڵ

وەزارەتی_كارەبا

وەزارەتی_پلاندانان

وەزارەتی_گواستنەوه_و_گەیاندن

دیوانی‌_چاودێری‌_دارای

دەستەی_مافی_مرۆڤ

دەستەی_وەبەرهێنان

دەستەی_دەستپاكی

دەستەی_ژینگه

دەستەی_گشتی_ناوچە_كوردستانییەكانی دەرەوەی_ئیدارەی_هەرێم

كۆمیسیۆنی_هەڵبژاردن

دەزگای_گشتی_كاروباری_مین


وەزارەتی_پیشەسازی_و_بازرگانی

وەزارەتی_رۆشنبیری

وەزارەتی_ئاوەدانكردنەوە

سەرۆكایەتی_هەرێم

سەرۆكایەتی_پەرلەمان

ئەنجوومەنی_وەزیران

كۆتا شوێن كە موچە وەردەگرن خانشینانی مەدەنین كە ڕۆژی 26ی ئەم مانگە موچە وەردەگرن.

رۆژی 8ی مارسی 2018، حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك سیستمی پاشەكەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە و مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەبێ پاشەكەوت دابەشكرا.



PM:01:00:04/04/2019