پەروەردە وادەی دابەشكردنی موچەی مامۆستایانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار رایگەیاند رێكەوتی 8 ی 5 ی 2019، مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی مامۆستایان دابەش دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەكانی ئاگادار كردۆتەوە لە ڕێكەوتی دیاریكراودا ئامادەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگاداریەكدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ئاماژەی بەوەكردووە "ئاگاداری لیژنەی وەرگرتنی مووچە دەكەینەوە رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 8 ی 5 ی 2019 سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەكەمان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی مووچەی مانگی 2 ی 2019 ی مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان".



PM:12:53:06/05/2019