تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەەی سلێمانی ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت "بە مەبەستی چاکردن و کارکردن لە ئامێرەکاندا، ئەمشەو بۆماوەی شەش کاتژمێر تونێلی پێشڕەو لەشاری سلێمانی دادەخرێت".

بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە لە ئاگاداریەکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارکردووەتەوە،کە ئەمشەو ۱۳ی ئایار لە کاتژمێر ۱۰ی شەو بۆ ٤ ی بەیانی ۱٤ی ئایاری ۲۰۱۹ بۆماوەی شەش کاتژمێر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

ئەمە یەکەم جار نییە تونێلی پێشڕەو بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار بەهۆی ئه‌نجامدانی كاری سیانه‌كردنەوە تونێله‌كەوە‌ داخراوە.



PM:04:30:13/05/2019