قەتەر بریاریدا پێنج جۆر پەنابەر وەربگریت و موچەیان بۆ ببڕیتەوە

وڵاتی قەتەر بڕیاریدا پێنج چین لە خەڵکی سیاسی وەک پەنابەر لە وڵاتەکەیدا وەربگرێت و مانگانەش بڕی ٨٢٠ دۆلار بدات بە خێزانەکانیان.

تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، لە رۆژنامەی فەرمی حكومەتی قەتەر بلاویکردوەتەوە،پێنج چین دەتوانن لەولاتەکەیدا داوای مافی پەنابەری بکەن ئەوانیش، مافپەروەر، پەیامنێر و رۆژنامەنووس، كەسانی سیاسی و لایەنی ئاینی، نووسەر و لێكۆڵەر لەگەڵ بەرپرسی ئێستا یان پێشوو،بەلام دەبێت ئەوکەسانە هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆی و خیزانەکەی هەبیت.

میری قەتەر،ئەم بریارەی لە سالی ڕابردوەوە دەرکردوە بەڵام رۆژی یەك شەممە ١٩ی ئەم مانگە رۆژنامەی فەرمی بڵاویكردووەتەوە.

بەپیی بڕیارەکەش ئەوکەسەی مافی پەنابەریتی وەردەگرێت مانگانە٨٢٠  دۆلار بە خۆی و٢٢٠دۆلاریش بۆ ھاوسەر و ھەر منداڵێكی دەدەرێت تا ئەو كاتەی كارێكی گونجاو دەدۆزێتەوە.

هەروەها ئەوکەسانەی کە مافی پەنابەریتی وەردەگرن دەتوانن لە هەر دامەزراوەیەکی ئەو ولاتە بیانەوێت  دەتوانن کاربکەن.


PM:04:26:21/05/2019