نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغدا

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، حکومەتی عێراق پێش جه‌ژن پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت دەبێت حكومه‌تی هه‌رێمیش مووچه‌ دابه‌شبكات.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ میدیای فەرمی یەکێتیی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق تائێستا پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردبێت، ئه‌وا گومان نیه‌ كه‌ پێش جه‌ژن پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.

ورتشی، حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی ئازاری له‌ 11ی مانگ نارد بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها مووچه‌ی مانگی نیسانی له‌ رۆژی 17 مانگ نارد بۆ هه‌رێم.

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی ئایار بۆ هه‌رێم بنێرێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمیش پێویسته‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌شبكات.


PM:07:56:25/05/2019