ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی بە بەشداری زیاتر لە ١٨٠ هەزار خوێندکار لە بەشی وێژەیی و زانستی لەسەرتاسەری هەرێمدا بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانیان کرد.
لەسەرتاسەری هەرێمدا زیاتر لە ١٨٠ هەزار خوێندکار بەهەردوو بەشی وێژەی و زانستیەوە بەشداری تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ دەکەن و، لەلایەن ٢٧ هەزار مامۆستاوە سەرپەرشتی و چاودێری تاقیکردنەوەکان دەکرێت.
بڕیارە سبەینێش دوو شەممە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ دەستپێدەکات و ١١٨ هەزار خوێندکار لەسەرتاسەری هەرێمدا بەشداری دەکەن.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ " سپی " رایگەیاند" 33 ههزار و 126 خوێندكار له بهشی زانستی و وێژهیی و پیشهیی له 605 هۆڵدا لهپارێزگای سلێمانی بهشداری تاقیكردنهوهكان دهكهن".
تاقیکردنەوەکان تا دوای جەژنی قوربان بەردەوام دەبێت.