قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئاشکرایکرد، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ده‌ستگیرده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5 ی حوزەیران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ (سپی) قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له سنووری كه‌لار چه‌ندین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌وی له به‌رهه‌می دانه‌وێڵه و پوش و پاوان سوتان".
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه سه‌ره‌ڕای پشووی جه‌ژن زۆر هیلاك و ماندووبوون تاوه‌كو توانیویانه ئه‌و ئاگرانه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
قائیماقامی قەزای کەلار داوا لە هاوڵاتیان دەکات، له كاتی سه‌یران و چوونه ده‌ره‌وه‌یان پاشماوه‌ی ئاگر به جێمه‌هێڵن.
هەروەها قائیمقامیه‌تی كه‌لار جەختیش دەکاتەوە، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌و حاڵه‌تانه‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه و ئه‌نجامده‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ده‌ستگیربكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه.