خورماڵ...هەلی کار ڕاگەیەندرا

بە مەبەستی دابینكردنی هەلی كار، لەلایەن ڕێکخراوی "GIZ" ئەڵمانیەوە ناونووسین لە سنووری ناحیەی خورماڵ سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ رایگەیاند سبەی یەكشەممە تیمێكی گەڕۆكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە هاوكاری رێكخراوی "GIZ"ی ئەڵمانی سەردانی ناوچەكەیان دەكات بۆ ناونووسكردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە بێ كارن.

روونیشیكردەوە هەڵمەتەكە لە كاتژمێر 10:30 سەرلەبەیانی تا 2:30ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 18 – 60 ساڵیدایە بە هەردوو رەگەزی نێر و مێ.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ ئەوەشی خستەڕوو كە ئامانجی ناونووسینەكە رەخساندنی ھەلی کار و ناونوسینە بۆ خولی راهینان لە داھاتوودا.

داواشیكردووە كە ھەر کەسێك ئارەزوومەندە ناوی خۆی تۆمار بکات رۆژی یەكشەممە لە هۆڵی شەهید سامان لە خورماڵ ئامادە بێت و ناسنامەی باری شارستانیش لەگەڵ خۆی ببات.



PM:01:51:08/06/2019