هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، له ئه‌نجامی 15 رووداوی هاتوچۆدا لە ماوەی هەفتەیەکدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان 28 كه‌س بوونه قوربانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 30 ی حوزەیران لە ئامرێکدا ڕایگەیاند" له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له سنوری ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین 15 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه".
هاوکات، له ئه‌نجامی ئه‌و 15 رووداوی هاتوچۆیه له سنوری سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویانداوه، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 24 كه‌سیش برینداربوون.