هەولێر...لە شەش مانگدا 85 هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

 فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرپێچییەكانی هاتووچۆ بۆ نزیكەی دوو هێندە زیادیان كردووە و لە شەش مانگی رابردوودا 85 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فازڵ حاجی ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی ڕووداوەكانی هاتوچۆی بڵاوكردەوە و وتی: بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی 2018، رووداوەكانی هاتووچۆ دوو هێندە زیادیان كردووە، بەشێوەیەك جگە لە سەرپێچیەكانی تۆماركراو لە كامێرای چاودێری، ئەمساڵ 202 هەزار و 682 سەرپێچی هەبووە، لە كاتێكدا لە شەش مانگی یەكەمی 2018دا 108 هەزار و 687 سەرپێچی لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار كرابوون.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی ئاشكراكرد لە شەش مانگی رابردوودا 85 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و 535 كەسی دیكەش برینداربوون.



PM:02:49:04/07/2019