بڕیاری قەدەغەكردنی کاری شۆفێری ته‌كسی مامۆستایانیشی گرته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵيننامه به مامۆستایان پڕده‌كرێته‌وه.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌لێت: پڕكردنەوەی ئه‌و بەڵێننامەیه بۆئەوەیە مامۆستایان نەتوانن كاری شۆفێری تەكسی و هیچ كارێكی تر بكەن و ئه‌وه‌ش بابەتێكی یاساییە.
هاوكات وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم راگه‌یاندووه كه ئەم بڕیارە ماوەیەك بەر لە ئێستا دەركراوەو سەرەتا لە وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێكرا، لەئێستاشدا پەروەردەی گشتی پارێزگاكان خستویەتیە بواری جێبەجێكردنەوە".
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری قەدەغەكردنی کاری شۆفێری ته‌كسی بەسەر كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ فەرمانبەرانی دیکەی حکومەت جێبه‌جێكرد، لەئێستادا هەمان بڕیار لە وەزارەتی پەروەردەدا جێبەجێ دەکرێت، بەم پێیە هیچ مامۆستایەك بۆی نییە كاری شۆفێری تەكسی بكات.