مستەفا چاوڕەش دەکرێتە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەکرێتە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی، مستەفا چاوڕەش رایگەیاند" لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە رۆژی ٢٧ ی تەموز کراوەتە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ".

کاتی دەستبەکاربوونی فەرماندەی نوێی هێزەکانی ( ٧٠ ) ئەو کاتە دەبێت، شیخ جەعفەر مستەفا کە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ یە لە ئێستادا، پۆستە نوێکەی وەک جێگری سەرۆکی هەرێم وەربگرێت، ئەو دەمە مستەفا چاوڕەش پۆستی فەرماندەی ئەو هێزانە وەردەگرێت.
 
بەپێی زانیاریەکانی سپی، هەریەک لە مەحمود سەنگاوی و حامیدی حاجی غالی ئەو فەرماندانەی یەکێتی بوون کە ناویان هاتووە بۆ ئەو پۆستە.

AM:11:43:31/07/2019