وادەی دابەشكردنی موچە ڕاگەیەندرا

هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەكات و هاوكات پێدەچێت لە بەغداوە بەشە موچەی هەرێم بنێردرێت.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە "سپی" ڕاگەیاند "بەر لەجەژنی قوربان دەست بەدابەشكردنی موچە لەشارەكانی عیراق دەكرێت، لەگەڵ دەستكردن بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆیان، پارەكەی هەرێمیش دەنێرن".

هاوكات بەگوێرەی زانیاریەكان هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەكات و ئەگەر پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش كە 454 ملیار دینارە بنێردرێت بەر لە جەژن زۆربەی وەزارەتەكان موچە وەردەگرن.



PM:01:57:31/07/2019