"هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد لە دیمانەیەکدا باس لەوە دەکات دەستی خانمە هونەرمەند "دینا " ماچ کردووە.
ڤیدیۆیەکی هەڵکەوت زاهیر بڵاودەبێتەوە کە لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا پێشکەشکارە دەپرسێت ماچی دەستی دینا-ت کردووە لە وەڵامدا هەڵکەوت زاهیر دەڵێت ماچکردنی دەست یان ناوچاوانی خانمان واتای ڕێزگرتنە.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەنین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.