وادەی دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێک ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج و ئەم هەفتەیەش مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی"   کەوتووە، سبەینێ دوشەمە 5ی   ئابی 2019، موچەی مانگی 5ی  هێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، ڕۆژی سێشەممەش 6ی ئابی 2019 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریەکان ڕۆژی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، موچەی هەریەك لەوەزارەتەكانی دارایی و تەندروستی دابەشبكرێت.

سەرچاوەکە دڵنیاییشیدا لە ئەگەر ناردنی پارەکەی بەغداش لەم هەفتەیە ئەوا پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش دەکرێت.



PM:05:59:04/08/2019