لە فولکەی بوخاری شاری کەلار بەهۆی سەرکێشی شۆفێرێکەوە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و پێنج ئۆتۆمبێل پێش پێکدادان بون.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندوە "شەوی رابردوو روداوێکی هاتوچۆ لە فولکەی بوخاری شاری کەلاری سەربە ئیدارەی گەرمیان رویداوە کە تیایدا پێنج ئۆتۆمبێل توشی پێکدادان بون و زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە بەپێ ی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی کارمەندانی هاتووچۆ هۆکاری ڕووداوەکە سەرکێشی یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان بووە".
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستۆتەروو،خۆشبەختانە زیانی گیانی تیانەبووە ،مەفرەزەکانی هاتووچۆ بۆئاسانکاری هاتووچۆ لە و شەقامە دەستبەجی گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.