دوو ڕووداوی هاتوچۆ 10 قوربانی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە دوو ڕوداوی جیادا لە خورماتوو سێ کەس گیانییان لە دەستدا و حەوت کەسی تریش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە بە "سپی" ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دوو رووداوی هاتووچۆ رویدا،  لە روداوی یەکەمدا بۆمبێکی چێنراوه تەقییەوه به ئۆتۆمبێڵێکی هاووڵاتیەکی تورکمان دانشتووی گوندی چەرداغلو لەسەر رێگای گوندی چەرداغلی لە باشوری قەزای خورماتوو بووه هۆی برینداربوونی سێ هاوڵاتی کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

 لە روودای دووەمیشدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆمیگا له سەرشەقامی گشتی نێوان كەرکوک - خورماتوو نزیک چێشتخانەی فیردەوس وەرگەرا، بەو هۆیەشەوە سێ کەس گیانییان لە دەستدا و چوار هاووڵاتی دیکە بریندار بوون کە سەرجەمیان ئەندامی یوک خێزانن.


PM:05:46:11/08/2019