سلێمانی: کارەبایی نیشتیمانی زیاد دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیستیمانی زیاد دەکرێت

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی (ئەمڕۆ 31ی ئابی 2019) بە ماڵپەری دواڕۆژی ڕاگەیاندووە، ئێستا بەتێكڕایی 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت، بەڵام بۆ مانگی ئەیلول بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، بەتێكڕایی 20 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.

ساڵانە کارەبای نیشتیمانی لە مانگی ئەیلولدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما بەکارنەهێنانی ئامێری فێنککەرەوە لەو وەرزەدا.


PM:06:02:31/08/2019