بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێک هونەرمەندێک دەستگیر دەکرێت


ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی دەستگیرکردنی هونەرمەندی بواری کۆمیدیا (ع، ح، ب) لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. 

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" (ع، ح، ب) بۆ ماوی چوار ڕۆژە لەلایی ئێمە دەستگیر کراوە، لەسەر سکاڵای کچێکی هاوڕێی خۆی بەتۆمەتی ئەوەی کە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە ". 

وتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: حەمکۆ بە مادەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، کە مادە یاساییه‌كه‌ بریتییە لە سزادانی کەسێک کە تاوانی سێکسی دژی کچێک کردووە، کە پێشتر بەڵێنی هاوسەرگیری پێداوە. 

(ع، ح، ب) یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە وەکو ئەکتەر دەرکەوتوە بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە، چەندین بەرنامەشی کردووە و سێ جار هاوسەرگیری کردووە و هاوسەرگیری سێیەمی ماوەیەک لەمەوبەر بوو. 
 


AM:10:37:24/09/2019