بڕیارێك لە بەرژەوەندی كۆچبەران دەركرا

كەشتی ئۆشن ڤاكیكنگ-ی گەڕیدەی دەریاو رزگاركەری كۆچبەران، لەنوێترین كارو چالاكیدا 217 كۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست رزگاركردو حكومەتی نوێی ئیتاڵیاش رێگەیدا بەكۆچبەرانی رزگاركراو كە لە كەناراوەكانی دابەزن و بچنە ناو خاكی ئیتاڵیا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بڵاویكردوەتەوە، رۆژی یەكشەممەی 22/9 رێكخراوی بەهاناوەچونی پەنابەرانی دەریای ناوەڕاست (SOS) لەماڵپەڕی تایبەتی خۆیانەوە لەتویتەر رایانگەیاند كە ئیتاڵیا رێگەیداوە زیاتر لە 100 كۆچبەری رزگاركراو بە كەشتی (ئۆژن ڤاكینگ) بچنە خاكی وڵاتەكەیانەوە.

دووشەممە لە ماڵتا كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا، لەلایەن بەرپرسانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیاو كە تێیدا داوا لە ئیتاڵیا كرا كە چیتر ڕێگە لە كۆچبەرانی رزگاربوو نەگرێت، هەر لەبەر ئەمەشە كەوا حكومەتی نوێی ئیتاڵیا لەم مانگەدا دووجار رێگەیدا بە كۆچبەرانی رزگاركراو كە لەكەناراوەكانی وڵاتەكەیان دابەزن.

(ئۆژن ڤاكینگ) ئەو كەشتیەیە كەلەلایەن هەردوو رێكخراوی پزیشكانی بێسنوور و رێكخراوی بەهاناوەچونی پەنابەرانی دەریا SOSەوە بەرێوەدەبرێت بۆ رزگاركردنی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست.


PM:03:28:24/09/2019