بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ئەیلول ههڵساین به لەناوبردنی بڕی ٧٣٠کیلۆگرام شەربەتی ئێرانی.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و بنکەی نمونەی خۆراک، پشکنینی تاقیگەیی بۆ شەربەتەکان کرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگەیی کیمیایی دەرنەچون.