شارا ئیبراهیم وێنەیەکی ئامانج بابانی‌و مناڵەکەی بڵاودەکاتەوە

شارا ئیبراهیم خانمە پێشکەشکاری ناسراو و دیاری هەرێم وێنەیەکی میدیاکاری کۆچکروو ئامانج بابانی و کۆرپەکەی بڵاوکردۆتەوە.

شارا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی هاوڕێ جوانەمەرگەکەیدا نووسیوویەتی "مەرگی کاروانی برام هەر هێندەی مەرگی تۆ بۆ من وێرانکەر بوو..فرمێسکم ناوەستێ ..لانە گیان خانمی باش و جوان رۆحتان شاد".

شارا ئیبراهیم و ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری هاوڕێ بوون و ماوەیەکیش لە کەناڵی NRT پێکەوە کاریان کردووە.

شەوی رابردوو ئامانج بابانی وهاوسەرەکەی لانە کە هەردووکیان میدیاکارن، لەگەڵ کۆرپەکەیاندا لە سلێمانی کوژران، پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رووداوەکە کارێکی خۆکوژی بووە.

 


PM:02:32:17/10/2019