ئەمشەو قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق ڕاگەیەندرا




بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانەوە تاکو ئێستا ئەمشەو قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە چوار پارێزگای عێراق ڕاگەیەندرا کە بریتین لە پارێزگاکانی بەسڕە، زیقار، واست و موسەننا. 


هەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارەكە بە هۆی بەردەوامبوونی ئەو خۆپیشاندانانەوەیە كە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیان گرتووەتەوە.


هەروەها کەمێک لەمەوپێش خۆپیشاندەران بینای پارێزگای "دیوانیە" یان لە باشووری عێراق سووتاند، هاوکات بارەگای حیزبی "دەعوە"یان لە شاری "نەجەف" سووتاند.



هاوکات بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق تاکو ئێستا ٢١ خۆپیشاندەر و پۆلیس کوژراون و ١٧٧٩کەسی دیکەش بریندار بوون کە قوربانییەکان لە بەغدای پایتەخت تۆمار كراوە..





PM:08:53:25/10/2019