تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند بۆ ماوەیەكی كاتیی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هاتووە "ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەكەین كە رۆژی یەكشەممە واتە بەرواری 10.11.2019 تونێلی پێشڕەو لەكاتژمێر (9) ی بەیانی بۆ (12) ی نیوەڕۆ دادەخرێت بەمەبەستی چاكسازی كردن لە تونێلەكەدا".



PM:02:48:07/11/2019