ئاماری قوربانیانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌کەی قامیشلۆ ڕاگەیەندرا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌یەک له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شاری قامشلۆ روویاندا و زیانی زۆری گیانی و ماددی هەبووە.
له سێ ناوچه‌ی جیاوازی شاری قامشلۆ سێ تەقینەوە روویاندا یه‌كێكیان له شه‌قامی سهبهع بهحراتی چوارگۆشه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره بوو.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا شەش کەس شەهید و 21 کەسیش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌رسێ ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراون.
PM:05:22:11/11/2019