تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" بەشێوەیەکی  كاتیی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت".

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتۆچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوەو دەڵێت" سبەی یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەم بەهۆی کارکردنەوە تونێلی پێشڕەو لەکاتژمێر 9 بەیانی هەتا 12 نیوەڕۆ دادەخرێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین پێویستە لەکاتی داخستنی تونێلەکەدا  رێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردووش بەهەمان شێوە، بەمەبەستی پاککردنەوە تونێلەکە بۆ چەند کاتژمێرێک داخرا.

 


PM:03:25:16/11/2019