حکومەتی عێراق تانک و زرێپۆش ڕەوانەی کەربەلا و نەجەف دەکات

دوای ئەوەی دوێنێ سەدان خۆپیشاندەری عێراقی لە شاری نەجەف باشووری عێراق، ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف بەردا، لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق تانک و زرێپۆشی ڕەوانەی نەجەف و کەربەلا دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێککەوتی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ حکومەتی عێراق تانک و زرێپۆشی ڕەوانەی هەردوو شاری نەجەف و کەربەلا کرد.

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی چوارشەممە، سەدان خۆپیشاندەری عێراقی لە شاری نەجەف باشووری عێراق، ئاگریان لە کونسوڵخانەی ئێران بەردا، لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی شارەکە بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆیان سەپاند، هاوكات وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ئیدانه‌ی‌ سوتاندنی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێرانی‌ له‌ شاره‌كه‌ كردو به‌ كارێكی‌ تێگده‌رانه‌ی‌ ناوبرد.

 

پارێزگای نەجەف یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری نەجەفە، بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی 2013 ژمارەی دانیشتووانی 1.477.134 کەس بووە.

 

هەروەها کەربەلا شارێکە لە عێراق کە کەوتووەتە ١٠٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شاری بەغدا. کەربەلا ناوەندی پارێزگای کەربەلایە. بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٥٧٢،٣٠٠ کەسە.

 

کەربەلا بە ھۆی شەڕی کەربەلاوە ناسراوە کە لە ساڵی ٦٨٠ی زایینیدا ڕووی دا. کەربەلا لە شارە ھەرە مەزھەبی و پیرۆزەکانی شێعەکانە، چونکە کەربەلا شوێنی گۆڕی حوسێن کوڕی عەلی، ئیمامی سێیەمی شێعەکانە. ھەموو ساڵێک بە میلیۆنان کەس لە ئێران، عێراق، لوبنان و وڵاتە شێعەنشینەکانی تری دنیاوە سەردانی کەربەلا دەکەن بۆ تەواف و پرسەی بارەگاکانی ئەم شارە.



 

 

 



AM:11:21:28/11/2019