دایک و باوکی دەمیرتاش توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون
دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەروداوێکی هاتوچۆدا برینداربون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەدەپە لە راگەیەنراوێکیدا بڵاویکردوەتەوە، تاهیر و سەعدیە دەمیرتاش، دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمرتاش لەرێگایاندا بۆ گرتوخانەی ئەدیرنە بەمەبەستی سەردانکردنی کوڕەکەیان، توشی روداوی هاتوچۆ بوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بارودۆخی تەندروستی هەردوکیان جێگیرە و ژیانیان لە مەرسیدا نیە، لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی هەدەپەدا هیوای لەشساغی و تەندروستی بۆ دایک و باوکی دەمرتاش خوازراوە.
PM:02:16:06/12/2019