ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەمنستی ئینترناشنال ڕایگەیاند" لە ئەنجامی هێرشی چەکدارە نەناسراوەکان لە بەغدا ٢٠ کەس کوژراون و ١٣٠ کەسیش برینداربوون".
لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی "ئەمنستی ئینترناشنال" ڕایدەگەیەنێت" بە پشتبەستن بە وتەی شایەتحاڵەکان کە لە هێرشەکانی شەوی هەینی ڕابردوو لەلایەن چەکدارە نەناسراوەکانەوە ئەنجامدراوە بە لانیکەمەوە ٢٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارهى هەینی سهعات ١٠ى شهو بههۆی تهقهی ژمارهیهك چهكدارى نهناسراو ١٣ خۆپێشاندهر كوژران و ٤٨ى تریش بریندار بوون.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.