ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بەرزبووەوە و هەتا ئێستا ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٥٦ کەسیش بریندرابوون.
به‌پێى دوایین ئامارى سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا ئافاد، تائێستا ٣١ كه‌س به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى پارێزگاى خه‌رپێت له باكورى كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٨٢ كه‌سیش برینداربون.
به‌پێى ڕاگه‌ێندراوه‌كه، له ئەنجامی ئەو كارانه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگیی ئافاد ئه‌نجامدراون، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به زیندوێتیی له ژێر داروپهردووهكان رزگاركراون، گەیشتووەتە ٤٥ كه‌س.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینى ڕابردوو ٢٤ كانوونى دووەمى ٢٠٢٠ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر لە باکووری کوردستان روویدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری خارپێت بوو، بەهۆی بەهێزییەکەیەوە لە شارەكانی (دیاربەكر، ماردین، ئامەد، عەنتاب، جزیرە، شارەکانى رۆژئاواى کوردستان، هەولێر، دهۆک) هەستیپێکراوە.