محەمەد ڕەزا شەجەریان هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی كه ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه گیرۆده بووه باری ته‌ندروستیی زۆر باش نییه.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ڕایگەیاند" شه‌جه‌ریان ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای ئێران و مامۆستای ئاواز به‌هۆی خراپتر بوونی باری ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی جه‌م داخڵ كراوه".
محەمەد رەزا شەجەریان بە گەورەترین هونەرمەندی ئێستای ئێران دادەنرێت کە ساڵی ١٩٤٠ لە شاری مەشهەد لە خانەوادەیەکی ئاینی لەدایکبووە و تائێستا خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ بەرهەمی هونەرییە.
شەجەریان لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە خەڵاتی پیکاسۆی پێبەخشرا و بە یەکێک لە ٥٠ دەنگە ناوازەکانی جیهان دیاری‌کرا.